گالیلۆ (کەشتیی ئاسمانی)
From Wikipedia, the free encyclopedia
کەشتی ئاسمانی گالیلۆ (بە ئینگلیزی: 'Galileo 'spacecraft) کەشتییەکی ئاسمانی بێ مرۆڤە کە لەلایەن دەزگای بۆشایی ئەمەریکی ناسا ڕەوانەی دەرەوەی زەوی کرا بە ئامانجی لێکۆڵینەوە و زانیاری و نھێنییەکانی ھەسارەی ھورمز و مانگەکانی، ئەو کەشتییە بە ناوی یەکێک لە زانا بەنێوبانگەکانی بواری گەردوونناسی و فیزیکی کراوە ئەویش زانای بەنێوبانگ گالیلێو گالیلەییە، ئەو کەشتییە ئاسمانییە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٩ ڕەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، و گەیشتە ھەسارەی ھورمز لە ٧ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٥
زانیاریی خێرا گالیلۆ, دامەزران ...
گالیلۆ | |
---|---|
دامەزران | ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧ |
ناونراوە لەدوای | گالیلێو گالیلەی |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
کارپێکەر | Jet Propulsion Laboratory، Ames Research Center |
Funder | ناسا |
وێبگە | https://solarsystem.nasa.gov/missions/galileo/overview/ |
دایخە
ئەو کەشتییە ئاسمانییە توانی ٢٠٠ کیلۆمەتر بچێتە ژوورەوەی بەرگەھەوای ھەسارەی ھورمز، دوای ئەوەی کە چوونە ژوورەوەی پەسەند بوو ھەموو ئەو زانیارییانەی کە توانی وەری بگرێت، وەری گرت و ناردییەوە سەر زەوی.