گرازیا دیلێددا
From Wikipedia, the free encyclopedia
گرازیا ماریا کۆسیما دامیانا دیلێددا (Grazia Maria Cosima Damiana Deledda؛ لە دایکبووی ٢٧ی ئەیلوولی ١٨٧١ - مردووی ١٥ی ئابی ١٩٣٦) خانمە نووسەری ئیتالی بوو، لە ساڵی ١٩٢٦ بووە هەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە وێژە.[1][2] ئەو یەکەمین ژنە ئیتالی بوو خەڵاتی نۆبێل وەربگرێت، هەروەها دووەم براوەی ژن بوو لەم پۆلینە لەدوای نووسەری سوێدی سەلما لاگەرلۆف، کە ئەویان لە ساڵی ١٩٠٩ خەڵاتەکەی پێدرابوو.[3]
گرازیا دیلێددا | |
---|---|
بە ساردینی: Grassia Deledda | |
لەدایکبوون | ٢٧ی ئەیلوولی ١٨٧١ Nuoro، ئیتاڵیا |
مردن | ١٥ی ئابی ١٩٣٦(١٩٣٦-٠٨-١٥) (٦٤ ساڵ ژیاوە) ڕۆما، ئیتاڵیا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Maria Grazia Cosima Deledda |
ناوی خوازراو | Ilia di Saint-Ismael |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی مەمک |
شوێنی ناشتن | Campo Verano |
ھاوسەر | Palmiro Madesani |
زمانی نووسین | ئیتالی |
پیشە | نووسەر، شاعیر، ڕۆماننووس، شانۆنامەنووس، پڕۆزایست |
بواری کار | ھۆنراوە، گێڕانەوە |
پەروەردە | homeschooling |
دانیشتووی | ڕۆما |
دەستپێکی چالاکی | ١٨٩١ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦ |
نەژاد | |
شاکارەکان | Canne al vento، Elias Portolu، The Mother، Ashes، Q63435956 |
چەشن | ڕۆمان، کورتەچیرۆک، autobiography، دراما |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نۆبێل لە وێژە |
گرازیا کەوتبووە ژێر کاریگەری بزووتنەوەی ڤێرزمۆ (ڕیالیزمی ئیتالی).[1] گرازیا کاتێک تەمەی ١٧ ساڵان بوو، دەستی کرد بە نووسینی چیڕۆک. دواتر لە ساڵی ١٩٠٠، یەکەم چیڕۆکی خۆی لە ژێر ناونیشانی پیرەپیاوەکەی شاخ ( With Il vecchio della montagna) بڵاوکردەوە، ڕووخساری فۆلکلۆر بەسەریدا زاڵ بوو. لە دیارترین کارەکانی ئەو دوای جیابوونەوە (Dopo il divorzio) لە ساڵی ١٩٠٢ بڵاوکرایەوە هەروەها ئیلیاس پۆرتۆلۆ ( Elias Portolu) لە ساڵی ١٩٠٢ بڵاوکرایەوە.[1] گرازیا لە ماوەی ٤٠ ساڵی کارکردنیدا، ٥٦ بەرهەمی بڵاوکردەوە.[4]
لە ساڵی ١٩٠٠ هاوسەرگیری لەگەڵ پالمیرۆ مادیسانی کرد، لەگەڵ ئەو بوونە خاوەنی دوو منداڵ بەناوەکانی ساردوس (١٩٠١-١٩٣٨) هەوروەها فرانسیسکۆ (١٩٠٤-١٩٨١).
گرازیا دیلێددا لە ڕۆژی ١٥ی ئابی ١٩٣٦، لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا بە شێرپەنجەی مەمک کۆچی دواییی کرد.[5]