گەدە
From Wikipedia, the free encyclopedia
گەدە (بە ئینگلیزی: Stomach) ئەندامێکی ماسوولکەییە لە توورەکە دەچێت بە بەشی خوارەوەی سورێنچکەوە بەندە. گەدە ھەرسی میکانیکی ئەنجام دەدات ئەمەش بە گوشینی خۆراک بە یارمەتی گرژبوونی ماسوولکەکانی. وە لە کاتی ئەم گوشینە، ڕژێنە زۆر بچووکەکانی دیواری گەدە ئەنزیمەکان و ترشێک بەرھەم دێنن، ھەردوو دەردراوەکان بە یەکەوە کاردەکەن لە ھەڵوەشاندنی خۆراک بۆ پارچەی زۆر بچووک، وە ترشەکەش زۆربەی ئەو بەکتریایانە دەکوژێت کە لەوانەیە لەگەڵ خاراک قوت درابن. دوای چەند کاتژمێرێک دوای ھەرسی میکانیکی و کیمیایی کە بەسەر خۆراک دادێت، خۆراکە ماددەکە دەگۆڕێت بۆ تێکەڵەیەکی خەست پێی دەڵێن کیمۆس.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |