گەرمیپێو
ئامێرێکە بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمی / From Wikipedia, the free encyclopedia
گەرمیپێو (بە ئینگلیزی: Thermometer) ئەو ئامێرەیە کە پلەی گەرمی دەپێوێت. گەرمی پێوەر دوو بەشی سەرەکی لەخۆ دەگرێت، یەکەمیان هەستپێکەری پلەی گەرمی کە لەگەڵ بەرزبوونەوە یان دابەزینی پلەی گەرمی لەناویدا هەندێک گۆڕانکاری فیزییایی ڕوودەدات کە دووەمیان ئەوەیە کە ئەم گۆڕانکارییە فیزیاییانە دەگۆڕدرێن بۆ نرخی ژمارەیی.