گەڕەستێرۆچکەی ئیدا ٢٤٣
گەڕەستێرۆچکە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیدا ٢٤٣ یەکەکە لە گەڕەستێرۆچکە گچکەکانی کۆمەڵەی خۆر، هەروەها ئیدا لە دەوری ئەستێرەی خۆر دەخوولێتەوە[1]، گەرەستێرۆچکە ئیدا سەر بە بنەماڵەی کۆرنێسە، ئەو بنەماڵەیە پێکدێن لە کۆمەڵە گەڕەستێرۆچکەکی گچکە لە پشتوێنی گەرەستێرۆچکە گچکەکان لە نێوانی هەردووک هەسارەی بارام و هورمز،ئیدا لە ٢٩ی ئەیلوولی ١٨٨٤ لەلایەن فەلەکناسی نەمسایی یۆهان پلێسا دۆزرایەوە، ٤٥مین گەڕەستێرۆچکەیە کە دیتراوە، ناوەکەی وەرگیرایە لە حۆریەکی(نمفێکی) ئەفسانەی یۆنانیەکان، ناونرایە لەلایەن فەلەکناسان ئاماتۆر مۆرس و ڤۆن کاڤنەرەوە، لە چاودێری و تێبینییە تەلەسکۆپییەکان ئیدایان وەک ئەستێرەیەکی جۆری ئێس پۆلێن کرد، کە زۆرترین جۆرە لە پشتێنەی ناوەوەی گەڕەستێرۆچکە بچووکەکاندا. وەک هەموو گەڕەستێرۆچکە گچکەکانی ناو پشتێنەی گەڕەستێرۆچکە گچکەکان خولگەی ئیدا لە نێوان مەریخ و موشتەریدایە، ماوەی خولگەیی بە دەوری خۆردا ٤.٨٤ ساڵ دەخایەنێت و ماوەی خولانەوەی بە دەوری خۆیدا ٤.٦٣ کاتژمێرە و تێکڕای تیرەی ئیدا ٣١.٤ کیلۆمەترە کە یەکسانە بە (١٩.٥ میل).