ھەوکردن
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەوکردن بریتییە لە کاردانەوەی شانە لە بەرامبەر ھۆکارە زیانبەخشەکان (دەرەکی و ناوەکی).
ھەوکردن:
- ڕووداوێکی پارێزەرانەیە کە تێیدا لەش ھەوڵ ئەدا ھۆکارە زیانبەخشەکان لە شانەکان دوور بخاتەوە و دۆخی پێشووی (ئاسایی) بگەڕێنێتەوە (چاکبوونەوە).
- ھەوکردن جۆرێک وەڵامدانەوەی شوێنەکی لەشە، کە دوابەدوای ڕووشان، بڕان، سووتان، یا ھەر چەشنە ئازارێکی شانە، دەردەکەوێت و دەبێتە ھۆی ماسین، سوور بوونەوە، گەرمی، کزە و خورووی ئەو شوێنە.
- ھەوکردن، کاردانەوەیەکی کارەندامناسییە بە دنە جۆراوجۆرەکان؛ وەک تەشەنا (چڵک) و برین، کە دەسبەجێ دێت و دەڕوا.
- ھۆکارەکانی ھەوکردن دەتوانێ وردەئۆرگانیزم (بەکتریا، ڤایرووس، کارگ) بێ، یان کیمیایی (ھەستۆکیزا و... ھتد) و یان جەستەیی (گەرما، تیشکی یۆنساز، تیشکی ژووربنەوش و...).
- دەرمانە دژەھەوەکان، کار دەکەنە سەر ئەو ئەنزیمانەی دەبنە ھۆی ھەوکردن.
- یەکێک لە سەرەتایی ترین خێرەکانی ھەوکردن، جیاکردنەوەی شوێنی زیان لە شانەکانی ترە. دیوارێ کە بە ھۆی ھەوکردنەوە، دەوری شانەی نەخۆش دەگرێ، ڕێگای دزەکردنی ژار و وردەئۆرگانیزمەکان تا ڕادەیەکی زۆر دەبەستێ. تیژی و تووشی ھەوکردن بۆ ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە، بۆ وێنە بەکتریای ئەستافیلوکۆک، ژارێکی زۆر کوژەر بەرەڵا دەکا.[1]