ئیتاڵیا
وڵاتێک لە باشووری ئەورووپا / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیتاڵیا بەفەرمی کۆماری ئیتاڵیا (بە ئیتالی: Italia) وڵاتێکە لە باشوور [1] [2] [3] و ڕۆژئاوا [4] [5] ئەورووپا . دەکەوێتە ناوەڕاستی دەریای ناوین و ئەندامی یەکێتیی ئەورووپایە. پایتەختەکەی شاری ڕۆمایە و دوو وڵاتی بچووکی سەربەخۆی ڤاتیکان و سان مارینۆی تێدایە. ئیتالیا لە باکوورەوە لەگەڵ فەڕەنسا، سویسرا، نەمسا و سلۆڤێنیا ھاوسنوورە. پێکهاتووە لە نیمچە دوورگەیەک کە بە بەرزاییەکانی ئەڵپ سنووردار کراوە و بە چەندین دوورگە دەورە دراوە ; ڕووبەری ئیتاڵیا ٣٠١,٣٣٨ کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٦٠ ملیۆن کەسە. [6] سێیەم وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و شەشەم وڵاتی ئەوروپایە لە ڕووی زۆری ژمارەی دانیشتوانەکەی و دەیەمین وڵاتی کیشوەرەکەیە بەپێی ڕووبەری وشکانی.
زانیاریی خێرا کۆماری ئیتاڵیاRepubblica Italiana, زمانە فەرمییەکان ...
کۆماری ئیتاڵیا Repubblica Italiana |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
|
||||||
سروود: Il Canto degli Italiani (ئیتالی) | ||||||
ئیتالیا (سەوزی تۆخ)
|
||||||
پایتەخت | ڕۆما 41°54′N 12°29′E | |||||
زمانە فەرمییەکان | ئیتالی | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | ئیتالی | |||||
دەوڵەت | کۆمار | |||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ٥٨٬٨٥٠٬٧١٧ |
دایخە