ئەیلوول
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەیلوول (بە عەرەبی: أیلول) ناوی سوریانیی مانگی نۆھەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣٠ ڕۆژی ھەیە. بە ئینگلیزی «سێپتەمبەر» (September (خوێندنەوە) یارمەتی·زانیاری) و بە فەڕانسەیی «سێپتامبر» (Septembre) دەوترێ. لە زمانی لاتینیدا septem یانێ «حەوت». لە بنەڕەت دا ھەتا ساڵی ١٥٣ی پێش زایین سێپتەمبەر ھەفتەمین مانگی ڕۆژژمێری جوولیان بوو، واتە ھەتا کاتێک کە ھەندێک گۆڕانکاری لە ڕۆژژمێردا کرا. لە کلیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات دا سێپتەمبەر سەرەتای ساڵی کلیسەییە.