بەڕازیل
دەوڵەتی باڵادەست لە ئەمریکای باشوور / From Wikipedia, the free encyclopedia
بەڕازیل (بە پورتوگالی: Brasil)، بە فەرمی کۆماری بەڕازیلی فیدراڵ (بە پورتوگالی:República Federativa do Brasil) گوێ بگرە یارمەتی·زانیاری وڵاتێکە کە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور ھەڵکەوتووە.
بەڕازیل República Federativa do Brasil |
|||||
---|---|---|---|---|---|
سروود: سروودی نیشتیمانیی برازیل | |||||
پایتەخت | بەڕازیلیا | ||||
گەورەترین | ساوپاولۆ | ||||
زمانە فەرمییەکان | پورتوگالی | ||||
دەوڵەت | کۆماری | ||||
- | سەرۆک | جایر بۆلسۆنارۆ | |||
هەڵبژاردن | سەرۆک هەڵدەبژێردری بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە. | ||||
- | ڕزگاربوون لە داگیرکەریی پورتوگال | ٧ی ئەیلولی ١٨٢٢ | |||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ٢٠٣٬٠٦٢٬٥١٢ | |||
- | سەرژمێریی ٢٠٠٤ | ١٨٤,١٠١,١٠٩ | |||
دراو | ڕیالی برازیلی (BRL ) |
||||
ناوچەی کاتی | -٢ بۆ -٥ (UTC-٢ بۆ -٥) | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست | ||||
پاوانی ئینتەرنێت | .br |
برازیل گەورەترین وڵاتەکانی ئەمریکای باشوورە لەڕووی دانیشتووان و ڕووبەرەوە و، تەنھا وڵاتی ئەمریکای باشوورە کە بە زمانی پورتوگالی قسەی تیادا دەکرێت. بە پێنجەمین وڵات دادەنرێت لەڕووی ڕووبەرەوە لەسەر ئاستی جیھان. بە بەرھەمھێنانی قاوە و شەکر و کحوول و سۆیا و کانزا بەناوبانگە. لە باکوورەوە سنووری لەگەڵ گۆیانا و سۆرینام و گۆیانای فەڕەنسی و ڤەنزوێلا دا ھەیە، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ کۆڵومبیا و پیرۆ، لە باشوورەوە لەگەڵ بۆلیڤیا و پاراگوای و ئارجەنتین و ئوروگوای. لە ڕۆژھەڵاتەوە کەناری ئاتڵانتی. برازیل وڵاتێکی ئابووربەھێزە بە جۆرێک کە بە پلەی دەیەم دێت لە لیستی وڵاتانی جیھاندا بەپێی داھاتی ساڵانە. ھێڵی ئیستیوا بە ناویا دەچێ و بەشێکی زۆری ڕووباری ئەمازۆنی تیادا تێ دەپەڕێ لەبەر ئەمەش زەوییەکەی پڕە لە دارستانی ئیستوایی و ناوچەی کشتوکاڵیی تێدایە.