جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی جیھانیی فیفا - ٢٠٠٦ ھەژدەیەمین پاڵەوانیەتی بوو لە جامی جیھانیی فیفا کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو ، لە تەممووزی ٢٠٠٠ مافی خاوەندارێتی جامی جیھانی ٢٠٠٦ـی پێ بەخشرا. بۆ جاری دووەم بوو کە وڵاتی ئەڵمانیا ببێتە میواندار ، وە جاری دەیەم بوو لە ئەوروپا بەڕێوەبچێت. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە لە ٩ی حوزەیران تا ٩ی تەممووزی ٢٠٠٦ بوو ، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکرد ، تێیدا ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە پاڵەوان دوای یەکسانبوون بەئەنجامی ١ - ١ و پەنا بردنە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان ( بە لێدانی سزا ٥ - ٣) بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤ یاری ١٤٧ جار گۆڵ ھەژێنرا وە یاریزانی پێشووی بەڕەگەز ئەڵمانی میرۆسلاڤ کڵۆزە بەتۆمارکردنی پێنج گۆڵ بوو بە گۆڵکاری خوولەکە وە ھەروەھا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا زینەدین زیدان بوو بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە.
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتی خانەخوێ | ئەڵمانیا |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٩ـی حوزەیران - ٩ـی تەممووز |
ژمارەی بەشداربووان | ٣٢ (لە ٦ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ١٢ (لە ١٢ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ئیتاڵیا (جاری چوارەم) |
پلەی دووەم | فەڕەنسا |
پلەی سێیەم | ئەڵمانیا |
پلەی چوارەم | پورتوگال |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٦٤ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | میرۆسلاڤ کڵۆزە - ٥ گۆڵ |
باشترین یاریکەر | زەینەدین زێدان |
٢٠٠٢ → ٢٠١٠ ← |
جامی جیھانیی ٢٠٠٦ یەکێک بوو لە پڕ بینەرترین مۆندیالەکان لە شاشەکانی تەلەڤزیۆن ، کە ٢٦٫٢٩ ملیار جار سەیرکراوە، و تەنھا یاری کۆتایی ٧١٥٫١ ملیۆن بینەری ھەبوو.