ساڵح
From Wikipedia, the free encyclopedia
ساڵح بە عەرەبی: صالح ناوی پێغەمبەرێکە کە لە قورئاندا ناوی ھاتووە. خوای ناز و بەخششێکی زۆری بەسەر گەلی سەمووددا ڕشتبوو. بارانی زۆریان بۆ دەباری. زەوییەکی بەپیتوبەرەکەتیان ھەبوو. درەختەکانیان میوە و بەری زۆری دەگرت. بەرەکەت کەوتبووە ڕۆزی و تەمەنیانەوە. لە شاخەکاندا کۆشک و تەلاری جوانیان داتاشیبوو. لەسەر بەرد نەخش و نیگاری جوانیان دروست دەکرد. لھ گوندی (حجر) دا لەناو شاخەکاندا دەژیان و شوێنیان زۆر قایم بوو. وایان دەزانی کەس لەوان بەھێزتر نییە، بەڵام گەلێکی ناشکور بوون و سوپاسی خوای گەورەیان نەدەکرد. کەوتنە بتتاشین و پەرستنی ئەو بتانەی کە بە دەستی خۆیان دروستیان دەکرد. گەلی سەموود زۆر بتیان ھەبوو کڕنووشیان بۆ دەبردن؛ لەوانە (ود، جد «ھد»، شمس، مناف، مناة، اللات) و چەندینی تریش.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. (ئاب ٢٠٢١) |
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |