فورات
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕووباری فورات (بە عەرەبی: الفرات) یەکێکە لەو دوو ڕووبارەی کە بەناوچەی مێزۆپۆتامیادا تێپەڕ دەبێت. فورات لە باکووری کوردستان(ناوچە شاخاوییەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا)، سەرچاوە دەگرێت و دەڕژێته ڕۆژاوای کوردستان (باکووری سووریا) و شانبەشانی دیجلەوە بە ناو خاکی عێراقدا تێدەپەڕێت.