حکوومەت
From Wikipedia, the free encyclopedia
«فەرمانڕەوایی» ڕەوانەکەری ئێرەن. بۆ ھەبوونی دەسەڵات و دەسڕۆیشتن، بڕوانە سەروەری.
ئەمانەش ببینە: دەوڵەتی حاکم
حکوومەت یان میری (لە عەرەبییەوە: حکومة؛ بە واتای فەرمانڕەوایی دێتەوە[1][2]) بە ڕێکخراوە یان بنکەیەک دەوترێت کە بەھۆیەوە یەکەی ڕامیاری بتوانێت دەسەڵاتی خۆی بخاتە کار و دەست بگرێت بەسەر ڕامیاری ڕێژیی گشتیدا و زاڵ بێت بەسەر کردەوەی ئەندامان یان گوێڕایەڵان و بەرفەرمانانی خۆیدا.[3][4] وشەکانی حکوومەت و دەوڵەت زۆر بە یەکترین نزیکن، بەڵام چەمکی حکوومەت لە حاند دەوڵەتدا بەرھەستتر و بەرچاوترە. لە کۆمەڵگە سەرەتایییەکاندا ڕێکخراوە حکوومەتییەکان بەدی ناکرێن، بەڵام دەبینرێت کە لە جیھانی ئەمڕۆدا حکوومەت جیاوازە و ڕۆژبەڕۆژ بەرەو ئاڵۆزبوونی زیاتر دەچێت.[2]