کەنداو
From Wikipedia, the free encyclopedia
کەنداو بریتییە لە کۆمایەکی ئاوی کە لە سێ لاوە بە وشکانی دەورە دراوە. زۆربەی کەنداوەکان لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان لە کۆتایییەکانی سەردەمی بەستەڵەکدا دروست بوون. ھەندێک لە کەنداوەکان وەکوو کەنداوی فارس و کەنداوی کالیفۆرنیا و کەنداوی عومان لە ئەنجامی ڕۆچوونی کەنارەکانی سەر دەریاکان دروست بوون. ھەروەھا کەنداو لە ڕێگای ڕێچکەیەکی ئاویی باریک کە بە گەرووی ئاوی ناو دەبرێت دەڕژێتە ناو دەریاوە و تێکەڵ دەبێتەوە لەگەڵی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەنداو تێدایە. |