ھوود
From Wikipedia, the free encyclopedia
هوود کوری عەبوود کوری رەعیا کوری خولەد کوری عاد کوری عاوش کوری ئیرەم کوری سام کوری پێغەمبەر نووحە.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. |
گه‌لی عاد به درووستكرنی كۆشكی به‌رز به‌ناوبانگ بوون... شانازییان به كردنه‌وه‌ی كۆشك و ته‌لاری زۆر به‌رزو جوان به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌كرد... قورئان ده‌فه‌رموێ ئه‌و كۆشكهكانه له( ئه‌حقاف) بوون، مێژوونووسانیش ده‌ڵێن ئه‌حقاف كه‌وتۆته نێوان( یه‌مه‌ن) و (عوممان)وه... گه‌لی عاد زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندانه ژیانیانیان به‌سه‌ر بردووه... خاكێكی سه‌وزو جوانیان هه‌بووه... مناڵی زۆریان هه‌بووه... ئه‌سپ و وشترو مه‌ڕوماڵاتیان ده‌شت و ده‌ریان پڕكردووه... به‌ڵام گه‌لی عاد خوای په‌روه‌ردگار یان نه‌ده‌ناسی و سوپاسی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو رزق و رۆزییه نه‌ده‌كرد، خۆیان له به‌رد بتیان دروست دهكردو ده‌یانپه‌رست، سێ بتیان هه‌بوو به‌ناوی(صداء) و (صمود)و ( هباء) لێیان ده‌پاڕانه‌وه‌و داوای رزق و رۆزییان لێده‌كردن.