ھۆنشوو
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھۆنشوو « Honshū یارمەتی·زانیاری بە ژاپۆنی: 本州؛ کە بە مانای ھەرێمی سەرەکی یاخود زەوی سەرەکی دێت».
دوورگەیەکی ژاپۆنییە کە کۆمەڵێک لە پارێزگا گرنگرکانی ئەو وڵاتە لەخۆ دەگرێت لەوانە تۆکیۆی پایتەخت. ھۆنشوو گەورەترین دوورگەی خاکی ژاپۆنە و بە زەوی سەرەکی وڵاتەکە دادەنرێت. دوورگەکە لە باشووری دوورگەی ھۆکایدۆیە کە گەرووی تسوگارو لێکیان جیا دەکاتەوە و لە باکووری دوورگەی شیکۆکوە کە دەریای ناوەخۆی سێتۆ لێکیان جیا دەکاتەوە و لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دوورگەی کیووشوە کە گەرووی کانمۆن لە یەکتریان جیا دەکاتەوە. ھەروەھا ئەم دوورگەیە حەوتەم گەورەترین دوورگەیە لە جیھاندا لە ڕووی ڕووبەرەوە و دووەم گەورەترین دوورگەیە لە ڕووی چڕی دانیشتووانەوە لە دوای دوورگەی جاوای ئەندەنوسی.