ئاڵای ئەفغانستان
ئاڵای نەتەوەیی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاڵای ئەفغانستان لە ڕەنگی سپی و شایەتمان پێکھاتووە، کە لەلایەن تاڵیبان لە ساڵی ٢٠٢١ەوە داندراوە. ئاڵای پێشووی ئەفغانستان لە سێ ڕەنگی ڕەش، سوور، سەوز و نیشانی فەرمیی ئەفغانستان کە لە باری ڕاوەستاو و بە یەک ئەندازە لە پاڵ یەکدا بوون، پێکدەھات.[1] ئاڵای پێشوو بۆ یەکەم جار لە ١٩ی ئابی ساڵی ٢٠١٣ دامەزرا و ھەتا ١٥ی ئابی ٢٠٢١ ئاڵای فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان بوو،[2] ھەرچەند ئاڵاکانی ساڵی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٤، ھەر وەک ئاڵای ساڵی ٢٠١٣ و بە ئەم ڕەنگانە بوون، بەڵام نیشانەکەیان جیاواز بوون.[3] دواتر ئاڵای تاڵیبان یان ئاڵای میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان ھەتا ئێستا جێگەی ئەو ئاڵایانەی پێشووی گرتووەتەوە.