ئاڵای کۆماری چیک
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاڵای کۆماری چیک (بە چیکی: státní vlajka České republiky) ھەمان ئاڵای چێکۆسلۆڤاکیای پێشووە، لەگەڵ ھەڵوەشانەوەی چێکۆسلۆڤاکیا لە کانوونی دووەمی ١٩٩٢، کۆماری چیک ئاڵای چیکۆسلۆڤاکیای ھێشتەوە، و سلۆڤاکیا ئاڵای تایبەتی خۆی دروست کردەوە. یەکەم ئاڵای چێکۆسلۆڤاکیا لەسەر بنەمای ئاڵای بۆھیمیا بوو، و سپی لەسەرووی سوور بوو. ئەمەش تا ڕادەیەک نزیک بوو لە ئاڵای پۆڵەندا، بۆیە سێگۆشەیەکی شین لە ساڵی ١٩٢٠ لە لای چەپی ئاڵاکە زیاد کرا. ئاڵاکە لەلایەن نازییەکانەوە لە ساڵی ١٩٣٩ قەدەغە کرا، چونکە حکوومەتێکیان لەو ناوچەیە پێکھێنا بوو، و سێ ڕەنگی ئاسۆیی سپی و سوور و شین بۆ ماوەی جەنگەکە بەکارھێنرا لەبری ئاڵای چێکۆسلۆڤاکیا. ئاڵای ساڵانی ١٩٢٠–١٩٣٩ی وڵاتەکە، لە ساڵی ١٩٤٥ دووبارە دروست کرایەوە.
زانیاریی خێرا Name, ڕێژە ...
دایخە