ئایپاد (نەوەی نۆیەم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەوەی نۆیەمی ئایپاد ناسراو بە ئایپاد ٩ (بە ئینگلیزی: Ipad 9th Generation) تابلێتێکە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ وەک جێگرەوەی نەوەی ھەشتەمی ئایپاد پەرەی پێدراوە و بڵاوکراوەتەوە. ئەم ئامێرە سیستمی ئەپڵ بایۆنیکی-١٣ بەکاردەهێنێت کە توانای سی پی یوو و جی پی یوو بە ڕێژەی ٢٠٪ زیادی کردووە بە بەراورد بە نەوەی پێشووی.[1][2] ھەروەھا کامێرای نوێی پێشەوەی ناوەندی قۆناغی ١٢ مێگاپێکسڵ لە ئایپادەکەدا جێبەجێ کراوە، کە جێگەی کامێرای پێشەوەی کۆنی ١٫٢ مێگاپێکسڵ دەگرێتەوە. بیرگەی بنەڕەتی دوو ھێندە زیاد کراوە و گەیشتووەتە ٦٤ گێگابایت. ئەم ئایپادە سیستەمی کارپێکردنی ئایپاد ئۆئێس ١٥ بەکاردەھێنێت.[3] ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئایپادی نەوەی نۆیەمی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە "باشترین تابلێت بۆ هەموو کەسێک" ناوبرد و ستایشی نرخ و کارایی و تایبەتمەندییەکانی کرد.[4]
نەوەی نۆیەمی ئایپاد | |
---|---|
لقی | ئایپاد |
پاشکۆ | نەوەی هەشتەمی ئایپاد |
لەدوای ئەو | ئایپاد نەوەی دەیەم |
دروستکەر | Foxconn |
CPU | Apple A13 Bionic |
پەرەپێدەر | ئەپڵ |
سیستمی پشتگیریکراو | iPadOS 15، iPadOS 16 |
بەرواری ڕاگەیاندن | ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ |