ئوبونتو
دابەشکراوێکی لینوکسە کە لەسەر دێبین داڕێژراوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئوبونتو (Ubuntu) سیستەمێکی کارپێکردن (operating system)ێکی پێشکەوتووە و یەکێ لە دابەشکراوە زۆر باوەکانی لینوکسە، کە بە ھاوکاریی بەکارھێنەران، لەسەر بنەمای (گنو/لینوکس) پێک ھاتووە. ئەم سیستەمە باشترین و نوێترین نەرمەکاڵاکانی دنیای سەرچاوەکراوەی لەخۆ گرتووە کە بۆ کۆمپیوتەرە ھەڵگرتەنییەکان، کۆمپیوتەرە ڕوومێزییەکان desktops کۆمپیوتەرە راژەکارییەکان Servers بێوێنەیە.
وەک ھەموو سیستمێکی تری کارپێکردن، دەتوانی بچیتە ناو ئینتەرنێتەوە، نامە ئەلەکترۆنییەکانت بخوێنیتەوە، بەڵگەنامە و دەق و ھتد بەرھەم بھێنی، وێنەکانت دەسکاری بکەی، یاریی کۆمپیوتەر بکەی، کار لەسەر دەنگ و ڤیدیۆ بکەی.