ئیبراھیم ئەحمەد
کەسایەتی کورد / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیبراھیم ئەحمەد فەتاح ناسراو بە بلە (٦ی ئازاری ١٩١٤ – ٨ی نیسانی ٢٠٠٠) ڕووناکبیر و نووسەر و خەباتکاری ڕامیاری خەڵکی سلێمانی و باشووری کوردستان بووە. لە ڕۆژنامەکانی ژیان، خەبات، کوردستان کاری نووسینی کردووە. لە ساڵانی ٣٠یەوە ھاوکات لەگەڵ خوێندن، تێکۆشانی ڕامیاری دەستپێکردووە؛ بە جۆرێک دامەزرێنەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بووە. لەبەر ھەلومەرجی تایبەتی ئەو کات، ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەبێت و تا دوایی ڕۆژی تەمەنی لە شاری لەندەن دەمێنێتەوە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
زانیاریی خێرا لەدایکبوون, مەرگ ...
لەدایکبوون | ٦ی ئازاری ١٩١٤ |
---|---|
مەرگ | ٨ی نیسانی ٢٠٠٠ |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی گردی سەلیم، سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پیشە | نووسەر، تێکۆشەری سیاسی |
ناسراوە بە | بەرھەمی ژانی گەل |
حیزبی سیاسی | یەکێتی نیشتیمانی کوردستان |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | گەلاوێژ ساڵح فەتاح[1] |
مناڵ(ەکان) | ھێرۆ شاناز ھەتاو لیلوس |
باوان |
|
خەڵاتەکان | خەڵاتی ڕێزلێنانی بلە |
دایخە