ئیستیقرای ماتماتیکی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیستیقرای ماتماتیکی یان دەرئەنجامی بیرکاری [1] (بە ئینگلیزی: Mathematical induction) یەکێک لە ڕێگاکانی سەلماندنی تیۆرمە بیرکارییەکان لەسەر ژمارە سروشتییەکانە. بۆ سەلماندنی ڕاستی تیۆرێم یان دەستەواژەیەک، لە ڕێگەی ئیستیقرای ماتماتیکی، سێ ھەنگاو پەیڕەو دەکرێت لە ھەنگاوی یەکەمدا ڕاستی تیۆرمەکە بۆ ژمارەیەکی بنچینە وەکوو ، دەسەلمێنرێت. بە زانینی ئەوەی کە لانیکەم بۆ ھەندێک لە ژمارە سروشتییەکان تیۆرمەکە پاسادانە، ئینجا وا دادەنرێ دەستەواژەکە ڕاست بێت، ڕاستی بە شێوەی زنجیرەیەک ڕێسای لۆژیکییانە دەسەلمێنرێت. ئەم شێوە سەلماندنە یەکەم جار لەلایەن ماتماتیکزانی ئێرانی ئەبوبەکر کەرەجی بەکار ھات.