ئیشتوویگوو
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیشتوویگوو (بە یۆنانی: ئاستیاگ) دوایین پاشای ماد بوو، کە لە ساڵانی ٥٨٥ تا ٥٥٠ی پێش زایین حکوومەتی دەکرد، لە ٣٥ ساڵی حکوومەتی ئاستیاگ زانیاری زۆر بەردەست نییە.[1] ئیشتوویگوو پاش مردنی باوکی ھەڤەخشترە ھاتە سەر فەرمانڕەوایی ماد. یەکێک لە کردەوەکانی ئیشتوویگوو جەنگی لەگەڵ لیدیا بوو، کە لە کۆتاییدا پەیمانی ئاشتی لەگەڵ پاشای لیدیا و ھاوسەرگیری لەگەڵ ئاریانیس خوشکی کرۆسۆس کرد. ئیشتوویگوو باوکی ماندانە و ئەمیتیس بووە، ماندانە ھاوسەرگیری لەگەڵ کەمبۆجییەی یەکەم کرد، کە لە ئەنجامدا کورووشی دووەم یان کورووشی مەزن لەدایکبوو، کوروش لە ساڵی ٥٥٠ پێش زایین لە دەسەڵاتی باپیری یاخی بوو و لە پۆستەکەی لای برد. دەسەڵاتی ١٢٨ ساڵەی مادەکان بە لابردنی ئیشتوویگوو لە تەختی پاشایەتی کۆتایی ھات و ئیمپراتۆرییەتیی ھەخامەنشی دامەزرا.[2]