ئێرنان کرێسپۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێرنان کرێسپۆ (گۆکردن بە ئیسپانی: [eɾˈnaŋ ˈxoɾxe ˈkɾespo]; لەدایکبووی ٥ی تەممووزی ١٩٧٥) ڕاھێنەری تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە و یاریزانی پێشووە. ھێرشبەرێکی بەتوانا بوو، کرێسپۆ لە ماوەی ١٩ ساڵدا زیاتر لە ٣٠٠ گۆڵی تۆمارکردووە. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ٣٥ گۆڵی تۆمارکردووە و چوارەم گۆڵکاری ئەرژەنتینە لە دوای سێرجیۆ ئەگوێرۆ و گابریێل باتیستوتا و لیۆنێل مێسی. لە سێ جامی جیھانیی فیفا یاری کردووە: ١٩٩٨, ٢٠٠٢, ٢٠٠٦. یەکەم یاری خۆی لەگەڵ ئەرژەنتین لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر بولگاریا لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٩٥ بوو. لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەکەی بوو لە جامی شا فەھد لە ساڵی ١٩٩٥ پلەی دووەمی بەدەستھێنا کە پێش جامی کیشوەرەکانی فیفا بوو. لەسەر ئاستی یانەکان، کرێسپۆ گرانترین یاریزانی جیھان بوو، کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن لاتسیۆ بە بڕی ٥٦ ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە ٣٥٫٥ ملیۆن پاوەند لە پارما کڕدرا[1] لە خولی ئیتاڵیا ٢٠٠٠–٢٠٠١ بە تۆمارکردنی ٢٦ گۆڵ بووە گۆڵکاری وەرزەکە. ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن پێلێ لە لیستی فیفا ١٠٠ گەورەترین یاریزانە زیندووەکانی جیھاندا ناوی ھات.[2] کرێسپۆ لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا ھەرگیز کارتی سووری وەرنەگرتووە.[3]
ئێرنان کرێسپۆ | |
---|---|
بە ئیسپانی: Hernán Crespo | |
لەدایکبوون | (١٩٧٥-٠٧-٠٥) ٥ی تەممووزی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ) Florida، ئەرژەنتین |
وڵاتی وەرزش | ئەرژەنتین، ئیتالیا |
ناوی خوازراو | Valdanito |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئیسپانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football coach |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
پەروەردە | La Salle Florida |
Coach of sports team | Al Ain FC |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ |
خول | پرێمیەرلیگ، سێریێ ئا |