ئەحمەد بەگی کۆماسی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەحمەد بەگی کۆماسی ناسراو بە خاڵۆی کۆماسی شاعیرێکی کوردە لە گوندی بەردەسپی لە ناوچەی مەریوانە.[1] کە لە ساڵانی ١٧٩٣-١٨٧٦ی زاینیدا ژیاوە و ھۆنراوەی ھەورامیی لێ بە جێ ماوە.[2][3] وا دیارە ئەحمەد بەگی کۆماسی پەیوەندیەکی گەرمی لەگەڵ مەولەویدا بووە و مەولەوی لە شێعرەکانیدا بە خاڵۆ ناوی دەبات.[3] بۆیە ئەحمەد بەگ بە خاڵۆی کۆماسیش ناسراوە. بۆ نموونە مەولەوی بۆ دوورکەوتنەوەی ئەحمەد بەگی کۆماسی، بۆ ڕەشت، ئەم شێعرەی داناوە کە دەڵێت:
جەرگت لەت لەت بۆ، چەواشەی چەپگەرد | خاڵۆت جیا کەرد، ئی کار بی تۆ کەرد؟ |
یان دەڵێت:
ملان، سەربەرزان، کۆساران، ھەردان | بێ شەرتان جە داخ وەفاتان مەردان | |
چێشەن ئارایش سەر تا وە دامان | مەر "خاڵۆم" وە عەزم سەیرتان ئامان |
وا دیارە ئەحمەد بەگ لەگەڵ پاشایانی قاجاڕدا یا دەسەڵاتدا ناکۆکی بووە و ھۆی دوور خستنەوەکەی ھەر ئەوە بوە. [4]