ئەحمەد ھەردی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەحمەدی کوڕی حەسەن بەگ کوڕی عەزیز بەگ (١٩٢٢ - ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦) ناسراو بە ئەحمەد ھەردی یەکێک لە شاعیران و نووسەرانی بەناوبانگی کوردە لە باشووری کوردستان کە زۆربەی تەمەنی لە بواری ئەدەب و شێعری کوردی دا کاری کردووە. ئەحمەد ھەردی لە بنەماڵەیێکی ڕووناکبیر لە سلێمانی لە دایک بوو. ئەو زانیارییەکی زۆری لە بواری شێعری کلاسیکی کوردی، فارسی و عەرەبی دا ھەبوو و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر شیعری نوێی کوردی ھەبووە. ھەروەھا ئەو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد دا بەشدار بووە. پاش بەسترانی پەیمانی جەزایر ئەو چوو بۆ ئێران و دواتر لە ١٩٩٣ کۆچی کرد بۆ وڵاتی بریتانیا.
لەدایکبوون | ١٩٢٢ |
---|---|
مەرگ | ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ (٨۳-٨٤ ساڵ ژیاوە) |
شوێنی گۆڕ | سلێمانی |
نیشتەجێی | سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعێر، نووسەر، سیاسەتوان |
مناڵ(ەکان) | چۆمان ھەردی، ئاسۆس ھەردی، ڕێبین ھەردی |
ئەحمەد ھەردی لە زانکۆی سلێمانی و دواتریش لە زانکۆی سەلاحەدین وەکوو مامۆستا وانەی دەوتەوە. یەکەمین کۆمەڵە شێعری ئەحمەد ھەردی لە ساڵی ١٩٥٧ بڵاو بووەوە و لەو کاتەوە چەندین جار دووبارە لە چاپ دراوە.