ئەندرۆید ١٣
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەندرۆید ١٣ سیانزەیەمین وەشانی بڵاوکراوە و بیستەمین وەشانی ئەندرۆیدە، سیستەمێکی کارپێکردنی مۆبایلی زیرەکە کە لەلایەن دەستەی ھاوپەیمانی کراوە بە سەرۆکایەتی کۆمپانیای گوگڵ پەرەی پێدراوە و لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ بەشێوەیەکی گشتی و پڕۆژەی سەرچاوە کراوەی ئەندرۆید (AOSP) بڵاوکرایەوە[2] یەکەمین ئامێر کە لەگەڵ ئەندرۆید ١٣ بەردەستکرا بریتی بوون لە گۆگڵ پێکسڵ ٧ و پێکسڵ ٧ پڕۆ.
زانیاریی خێرا گەشەپێدەر, بنەماڵە ...
وەشانێکی سیستەمی بەکارخەریی ئەندرۆید | |
Screenshot | |
گەشەپێدەر | گۆگڵ |
---|---|
بنەماڵە | ئەندرۆید |
ھەبوونی گشتی | ١٥ی ئابی ٢٠٢٢؛ ٢٠ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٢-٠٨-15) |
وەشانی کۆتایی | 13.0.0_r74 (TQ3C.230805.001.B2)[1] / ٧ی ئابی ٢٠٢٣؛ ٨ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٣-٠٨-07) |
جۆری ناوک | تاک ناوک (ناوکی لینوکس) |
پێش | ئەندرۆید ١٢ |
دوای | ئەندرۆید ١٤ |
ماڵپەڕی فەرمی | android٫com |
باری پشتگیری | |
پشتگیریکراو |
دایخە
ھەتا مانگی ئابی ٢٠٢٣ ڕێژەی ٣٣.٥%ی مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید کاریان بە ئەندرۆید ١٣ کردووە، بەمەش دەبێتە زۆرترین وەشانی بەکارھاتووی سیستەمی ئەندرۆید.[3]