ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێن (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ٢٠٢٤)
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی خەیاڵی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێن یان دوایین ملکەچپێکەری ھەوا کە ھەروەھا بە ئەڤەتار: ئەفسانەی ئانگ ناسراوە، زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی خەیاڵی سەرکێشیی ئەمریکییە کە لە ٢٢ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ یەکەم وەرزی لێ پەخش کرا.[1][2] وەرگێڕانێکی ڕاستەوخۆیە لە زنجیرە ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکەی بە ناوی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا کە لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە و سێ وەرزی لێ بەرھەمھێنرا. بۆ یەکەمجار لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨ دەربارەی ئەم زنجیرەیە لە میدیاکان بڵاوکرایەوە، بە کاستی پڕ ئەستێرە، لەوانە: گۆردن کۆرمەر، داڵاس لیو، گیاوێندیۆ، ئیان ئۆسلی، پاوڵ سون-ھیونگ لی، ئێلیزابێت یوو، دانیاڵ دای کیم و کێن لیونگ.[3]
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە سەبارەت بە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ڕاستەوخۆکە نووسراوە. بۆ زنجیرە ئەنیمەیشنەکە، بڕوانە ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا. بۆ فیلمەکە، بڕوانە کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا.
زانیاریی خێرا چەشن, وەرگیراو لە ...
چەشن | |
---|---|
وەرگیراو لە | ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا |
پەرەپێدەر | ئالبێرت کیم |
ئەکتەران | |
ئاوازدانەر(ان) | تاکیشی فوروکاوا |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ١ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٨ |
شوێنەکانی تۆمارکردن | ڤانکۆڤەر |
ماوەی پەخش | ٤٧–٦٣ |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
تۆڕ | نێتفلیکس |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (2024-02-22) |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا |
دایخە
یەکەم ئەڵقەی زنجیرەکە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ بۆ یەکەمجار لە تۆڕی نێتفلیکس بڵاوکرایەوە، و لە سەرەتاشدا لە ھەشت ئەڵقە پێکدێت.[4]