ئەڵمانیا
وڵاتێک لە ئەورووپای ناوەندی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەڵمانیا (بە ئەڵمانی: Deutschland) کۆمارێکی یەکگرتووی دیموکراتییە،[1] یەکێکە لە ئەندامانی یەکێتیی ئەووروپا.[2] ناوی تەواوی: کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیا (بە ئەڵمانی: Bundesrepublik Deutschland).[3] ئەڵمانیا دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەورووپاوە،[4] لە باکوورەوە سنووری ھەیە لەگەڵ: دەریای باڵتیک، دانمارک، دەریای باکوور،[5] لە باشوورەوە: نەمسا و سویسرا،[6] لە ڕۆژھەڵاتەوە: پۆڵەندا، چیک،[6] لە ڕۆژاواوە: فەڕەنسا، لوکسەمبورگ، ھۆڵەندا.[6] ڕووبەری ئەڵمانیا ٣٥٧٬٠٢١ کیلۆمەتری دووجایە، ژمارەی دانیشتووانی ٨٣٬١٦٦٬٧١١ کەسە[7] و بە زۆرترین دانیشتووان و چڕترین وڵات لە وڵاتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دادەنرێت و لە لیستی وڵاتەکان بەپێی ژمارەی پەنابەران، سێیەمین وڵاتە لە ڕووی زۆریی ژمارەی پەنابەرانەوە.
کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا Bundesrepublik Deutschland |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: سروودی ئەڵمانیا |
||||||
ھەڵکەوتەی ئەڵمانیا (سەوزی تاریک) – لە ئەورووپا (سەوز و ڕەساسی تاریک) |
||||||
پایتەخت و گەورەترین شار | بەرلین 52°31′N 13°23′E | |||||
زمانە فەرمییەکان | ئەڵمانی | |||||
ناوی هاووڵاتی | ئەڵمانی | |||||
دەوڵەت | فێدراڵی پەرلەمانی کۆماری | |||||
- | سەرۆک کۆمار | فرانک ڤالتەر شتاینمایەر | ||||
- | ڕاوێژکار | ئۆلاف شۆڵز | ||||
یاسادانەر | ||||||
- | ئەنجومەنی باڵا | بووندێسرات | ||||
- | ئەنجومەنی خواروو | بووندێستاگ | ||||
دروستبوون | ||||||
- | ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز | ٢ی شوباتی ٩٦٢ | ||||
- | یەکێتیی ئەڵمانیا | ٨ی حوزەیرانی ١٨١٥ | ||||
- | ئیمپراتۆرییەتیی ئەڵمانیا | ٨١ی کانوونی دووەمی ١٨٧١ | ||||
- | کۆماری ڤایمەر | ١١ی ئابی ١٩١٩ | ||||
- | کۆماری فیدڕاڵی | ٢٣ی ئازاری ١٩٤٩ | ||||
- | ئیئیسی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨ | ||||
- | یەکبوون | ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٣٥٧٬١٦٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (63rd) ١٣٧٬٨٤٧ مایلی چوارگۆشە |
||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠١٩ | ٨٤٬٣٥٨٬٨٤٥ (16th) | ||||
- | چڕی | ٢٢٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (58th) ٥٨٣کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١٥ | |||||
- | سەرجەم | ٣٫٨٤٢$ ترلیۆن (5th) | ||||
- | سەرانە | $٤٧٬٠٣٣ (20th) | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١٥ | |||||
- | سەرجەم | ٣٫٣٧١$ ترلیۆن (4th) | ||||
- | سەرانە | $٤١٬٢٦٧ (20th) | ||||
Gini (٢٠١٤) | ٣٠٫٧ | |||||
HDI (٢٠١٤) | ٠٫٩١٦ (٦th) | |||||
دراو | یۆرۆ (€) (EUR ) |
|||||
ناوچەی کاتی | CET (UTC+١) | |||||
- | ھاوین (DST) | CEST (UTC+٢) | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .de و .eu | |||||
کۆدی تەلەفۆن | 49 |
بەرلین گەورەترین شارەکەیەتی و پایتەختە و ناوەندی دەسەڵات لەوێدایە. سیستەمی ڕامیاریی یەکگرتووی فیدراڵییە. بە شێوازی کۆماریی پەرلەمانی بەڕێوەدەبردرێت، لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە ئەڵمانیا ١٦ ھەرێمی یەکگرتوو لە خۆ دەگرێت و ھەموو ھەرێمێک سەروەریی تایبەتی خۆی ھەیە.