بزن
From Wikipedia, the free encyclopedia
بزن (ناوی زانستی: Capra aegagrus hircus) ئاژەڵێکی گوانداری ماڵییە، وە لە جۆری ئاژەڵە کاوێژکەرەکانە.
زانیاریی خێرا بزن, ڕەوشی پاراستن ...
دایخە
بە کوردی بە بەچکەی تازەزاوی کار یان کارژیڵە و کاتێک لە شیر دەبڕدرێتەوە گیسک و کاتێک دوو بەھار تێپەڕ دەکات توێشتیر یان چوێشتیر یان چتووری پێ دەوترێ. کاتێک کە بە تەواوی پێدەگات بە نێرەکەی دەوترێت خرت یان نێری یان سابرێن یان بزنی نێر وە بە مێکەی پێی دەڵێن بزن .[1]
بزن زۆر سودی لێوەرگیراوە لەلایەن مرۆڤەوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بۆ سێ مەبەست بەخێو دەکرێت:
- بۆ مەبەستی گۆشت
- بۆ مەبەستی شیر
- بۆ مەبەستی مووەکەی وەک بزنی مەرەز کە شاڵی کوردی لێ دروست دەکرێت.