بزوێنەری بە ھەوا ساردبووەوە
From Wikipedia, the free encyclopedia
بزوێنەری بە ھەوا ساردبووەوە پشت دەبەستێت بە خولانەوەی ھەوا ڕاستەوخۆ بەسەر پەڕەکەی بەفیڕۆدانی گەرمی یان ناوچەی گەرمی بزوێنەرەکە تا ئەوان سارد ببنەوە بۆ ئەوەی مەکینەکە بھێڵێتەوە لەو پلە گەرمیەی کاری پێدەکەین. لە ھەموو بزوێنەرەکان ڕێژەی سەددی گەرمی دروستبوو (دەوروبەری ٤٤٪) دەچێتە دەرەوە بەناو ئەگزۆزدا، نەوەک بەناو پەڕەکە کانزاییەکاندا بزوێنەری بە ھەروا ساردبوەوە (١٢٪). نزیکەی ٨٪ی وزەی گەرمی ڕێگا دەدۆزێتەوە بۆ ڕۆنەکە کە ھەرچەندە بەشێوەیەکی سەرەکی مەبەست لێی بۆ چەورکردنە، ھەروەھا ڕۆڵێک ڕۆڵ دەبینێت لە بەفیڕۆدانی گەرمی وەک ساردکەرەوەیەک. بزوێنەری بە ھەوا ساردبوەوە بە شێوەیەکی گشتی بەکار دەھێنرێن کە لەوانەیە نەگونجێن بە شلە سارد بکرێنەوە، بەم شێوەیە بزوێنەری بە ھەوا ساردبوەوەی تازە بەکار دەھێنرێن لە مۆتۆرسیکل، فڕۆکەی فڕینی گشتی، سەپانی پاوان، (generator)، مۆتۆڕی بەلەم، کۆمەڵەی پەمپ و مشار.