بڕۆنز
From Wikipedia, the free encyclopedia
بڕۆنز (بە ئینگلیزی: Bronze) بریتییە لە داڕشتەیەک لە مس و ١٢ بۆ ١٢٫٥٪ قەڵای. ھەندێجاریش ماددەی تری وەک فافۆن، مەنگەنێز، زینک و نیکڵی تێدەکرێت. ھەروەھا دەشێ مادەی ناکانزایی وەک زەرنیخ، فسفۆڕ یا سلیکۆنی تێ بکرێت. ئەم داڕشەتانە بە ڕێژەی جیاواز و ماددەی جیاواز دەبێتەھۆی پێدانی تایبەتمەندی جیاواز بە مس. بۆ نمونە داڕشتەکە ڕەقترە لە مس بەتەنھایی.[1]
سەردەمانێکی کۆن کە بڕۆنز ڕەقترین ماددەی کانزایی ناسراوی ئەو سەردەم بوو، پێی دەگوترێ سەردەمی بڕۆنز. سەردەمی بڕۆنز لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت. بۆ نمونە سەردەمەکە لە ناوەڕاست ٤ ھەزار ساڵ پێش زایین دەستی پێکردوە لە ھیندستان و ئەوراسیا، بەڵام لە چین ئەم سەردەمە لە ٢ ھەزار ساڵ پێش زاین دەستی پێ کردوە.[2] دوای دۆزینەوەی ئاسن سەردەمەکە گۆڕا بۆ سەردەمی ئاسن کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیک ١٣٠٠ ساڵ پێش زایین. لە زۆربەی ئاسیا سەردەی ئاسن دەگەڕێتەوە بۆ پێش ٥٠٠ ساڵ پێش زایین.
لەبەر ئەوەی زۆربەی دۆزراوەکان لەم سەردەمەدا لە مسی سپی دروست کراوون، زاناکان زۆرجار سود لە سەردەمی (داڕشتەی مس) وەردەگرن.[3]