بەنداوی بێخمە
بەنداوێکی تەواونەکراوە لە باشووری کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
بەنداوی بێخمە بەنداوێکی تەواونەکراوی فرەمەبەستە لەسەر زێی گەورە، کەوتووەتە ناحیەی خەلیفان لە پارێزگای ھەولێر، لە دووریی ٦٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر.
بەنداوی بێخمە | |
---|---|
شوێن | پارێزگای ھەولێر |
پۆتان | 36°42′03″N 44°16′16″E |
ڕەوش | تەواونەکراو |
دەستپێکردنی سازکردن | ١٩٧٩ |
خەرجی سازکردن | US$ 1,400,000,000 (to date); US$ 2,600,000,000 (estimated total cost) |
کارگێڕ(ەکان) | وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق |
بەنداو و ساڕێژگە | |
Impounds | زێی گەورە |
بەرزایی | ٢٣٠ m (٧٥٠ پێ) (planned) |
درێژی | ٦٠٠ m (٢٬٠٠٠ پێ) (planned) |
ھەماری ئاو | |
سەرجەمی دەفرایەتی | ١٧ km3 (٤٫١ cu mi) (planned) |
ڕووبەر | ١٠٠ km2 (٣٩ sq mi) (planned) |
وێستگەی وزە | |
دەفرایەتیی دامەزراو | ١٥٠٠ مێگاوات (پلان بۆ دانراو) |
مەبەستە سەرەکییەکانی بەنداوەکە بریتین لە بەرھەمھێنانی ١٥٠٠ مێگاوات لە وزەی کارەبا، و ڕێخستن و ڕێگری لە دروستبوونی لافاو. بە تەواوبوونی بەنداوەکە، بەرزییەکەی دەگەیشتە ٢٣٠ مەتر (٧٥٠ پێ)، بەمەش دەبووە گەورەترین بەنداوی کوردستان و عێراق. لە ساڵی ١٩٧٩ دەست بە دروستکردنی کرا، لە ماوەی شەڕی ئێران و عێراق کارکردن تێیدا ڕاوەستێنرا. لە ١٩٨٨ دووبارە دەستکرا بە دروستکرنی تا ئەوەی لە ١٩٩١ جارێکی دیکە بەھۆی شەڕی کەنداو وەستا، تا ئەو کات ٣٥٪ی کارەکانی تەواو بووبوون. لە دوای ٢٠٠٣ ھەندێک ھەوڵ ھەبوون لەلایەن حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بنیاتنانەوەی، بەڵام ھەوڵەکان بێئەنجام بوون.[1]