بەنداوی دھۆک
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەنداوی دھۆک بەنداوێکی خاکییە لە باکووری شاری دھۆکدا. ساڵی ١٩٨٨ بنیاتنراوە، مەبەستی سەرەکی بنیاتنانی بۆ دابینکردنی ئاو بووە بۆ کشتوکاڵکردن، ٦٠ مەتر بەرزە، ٥٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاو لەخۆ دەگرێت وە هەروەها سەرڕێژ/بێلماوسیشی هەیە بۆ کاتی سەرڕێژبوونی بەنداوەکە، بە مەبەستی پاراستنی بەنداوەکە، کە توانایی خاڵیکردنەوەی بەنداوەکەی هەیە بە قەبارەی ٨١ مەتر سێجا لە هەر چرکەیەکدا.[1]