بەنداوی شەھید کازمی
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەنداوی شەھید کازمی[1] (بە فارسی: سد شهید کاظمی، پێش شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران: سد کوروش کبیر)، بەنداوی بۆکان[2] یان بەنداوی لەگزی[3] یەکێک لە گەورەترین بەنداوەکانی باکووری ڕۆژاوای ئێرانە کە لە نێوان پارێزگاکانی سنە و ورمێدا ھەڵکەوتووە و ئاوی شارەکانی سەقز، بۆکان، میاندواو، مەراغە و تەورێز دابین دەکات. پڕۆژەی سازکردنی ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٦٧ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٧١ کۆتاییی پێھات. ئاوی پشت ئەو بەنداوە لە ڕووبارەکانی خوڕخوڕە، سارۆقامیش، جەغەتوو و سەقز لە شاخەکانی نەکەرۆز و چلچەمە و کێلەشین لە نێوان ناوچەی سەقز و بانە دابین دەکرێت و دەگاتە ٨٠٠ ملیۆن مەتری شەشپاڵوو.[1][4]