تریپانۆسۆما
From Wikipedia, the free encyclopedia
تریپانۆسۆما (بە ئینگلیزی: Trypanosoma) مشەخۆرێکی تاک خانەیە و سەر بە زیندەوەرە خانە ناوک سەرەتایییەکانە. قامچیی ھەیە کە لە ڕێگای قامچییەوە دەجوڵێ. دەبێتە ھۆی دروستبوونی نەخۆشیی (Trypanosomasis) خەوە نەخۆشی لە مرۆڤدا.Genus ئەم پاراسایتە ٢٠ جۆری ھەیە بەڵام تەنھا ٣ جۆریان تووشکەرن (Pathogen) نن. Trypanosoma brucei کە لە ئەفریقا دۆزراوەتەوە و دوو جۆری ھەیە، Trypanosoma brucei gambiense و T. b. rhodesiense کە ئەو نەخۆشییەی ئەمانە دروستی دەکەن پێیدەوترێ خەوە نەخۆشی ئەفریقی. جۆری سێیەمیان کە لە ئەمریکا دۆزراوەتەوە T. cruzi، نەخۆشی Chagas دروست دەکات.[1]ئەم مشەخۆرە لە ڕێگای مێشوولەی TseTse ەوە دەگوازرێنەوە. باوترین جۆریان Trypanosoma brucei gambiense ە زیاتر لە ناوچەکانی Sub-Saharan ی ئەفریقا ھەیە. ئەو کەسانەی کە لە لادێکان دەژین و کاری کشتووکاڵ و ڕاوە ماسی دەکەن زیاتر بەرکەوتەیان لەگەڵ ئەو مێشوولەیە ھەیە تووشی نەخۆشییەکە دەبن. خەوە نەخۆشی ئەفریقی کوششندەیە ئەگەر چارەسەر نەکرێ. خۆشبەختانە لە ڕێگای ھەوڵە بەردەوانەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردن نەخۆشییەکە ڕێژەی تووشبوون کەمیکردووە. لە ٢٠٠٩ ڕێژەکە بووە ١٠٠٠ حالەت بۆ یەکەم جار لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا. لە ساڵی ٢٠١٩ تەنھا ٩٩٢ حالەت تۆمار کراوە.
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت. |
تریپانۆسۆما | |
---|---|
ناوی پۆلێنکردن | Trypanosoma |
پلەی پۆلێنکردن | جنس (ژینناسی) |
پۆلێنکردنی باوان | Trypanosomatidae |
AlgaeBase URL | https://www.algaebase.org/search/genus/detail/?genus_id=46386 |