تریپل ئێچ
زۆرانبازی پیشەگەری ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
پۆڵ مایکڵ ڵڤێك (بە ئینگلیزی: Paul Michael Levesque؛ لەدایکبووی ٢٧ی تەممووزی ١٩٦٩) زیاتر بە ناوی گۆڕەپانی تڕیپڵ ئەیچ ناسراوە، جێبەجێکاری بازرگانی ئەمریکی، زۆرانبازێکی پرۆفیشناڵ بووڵ و ئەکتەرە، ئەو لە ئێستادا جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری WWEیە ، ھەروەھا دامەزرێنەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری نمایشی NXT بووە
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت. |
ڵڤێك لە شاری «ناشوا لە نیو ھامپشایەر» لە دایک بووە و گەورە بووە، لە ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زۆرانبازی IWF بە ناوی تێرا ڕیزینگ دەستی بە کاری زۆرانبازیی پیشەیی کردووە. ساڵی ١٩٩٤ پەیوەندی کرد بە زۆرانبازی پاڵەوانێتی جیھانی WCW کە ھەر زوو وەک کەسێکی فەرەنسی- کەنەدی بەناوی ژان پاول لیڤێسک پێچرایەوە،[1] دواتر لە ساڵی ١٩٩٥ دەرچوو، کاتێک لەگەڵ فیدراسیۆنی زۆرانبازی جیھانی (WWF، ئێستایی WWE) واژووی کرد، لەوێ بوو بە «هنتەر ھێڕست ھێڵمسڵی»،[2] دواتریش ناوی خۆیکردە تڕیپڵ ئەیچ. لە WWF تریپل ئێچ ناوبانگی بەدەستھێنا دوای پێکەوە دامەزراندنی تیمی ئەفسانەیی D-Generation X، لە ساڵانی ١٩٩٠ بووە توخمێکی سەرەکی «سەردەمی ھەڵوێست» دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٩ یەکەم پاڵەوانێتی جیهانیی پشتێنی WWF بردەوە، بووە جێگیری سەرەکیترین دیمەنی ڕووداوی کۆمپانیاکە، بە شێوەیەکی بەرفراوان بە باشترین زۆرانباز لە ئەمریکای باکور دەناسرێت.