جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤ پاڵەوانیەتی ژمارە پازدەمە لە جامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ١٧ی حوزەیران تاکوو تاکوو ١٧ی تەممووز ی ١٩٩٤ ی خایاند، تێیدا ٢٤ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، پاڵەوانێتییەکە لە ٩ شاری جیاوازی ئەمریکا بەڕێوەچوو. تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٠–٠ (پاشان بەلێدانی لێدانی سزا) لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٥٢ یاری ١٤١ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە ھەریەکە لە ستۆیجکۆڤ و سالینکۆ گۆڵکاری جامەکە بوون بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ وەھەروەھا یاریکەری بەڕازیلی ڕۆماریۆ بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە.
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتی خانەخوێ | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٧ـی حوزەیران - ١٧ـی تەممووز |
ژمارەی بەشداربووان | ٢٤ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ٩ (لە ٩ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | بەڕازیل (جاری چوارەم) |
پلەی دووەم | ئیتاڵیا |
پلەی سێیەم | سوێد |
پلەی چوارەم | بولگاریا |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٥٢ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | ھریستۆ ستۆیچکۆڤ ئۆلیگ سالینکۆ (٦ گۆڵ) |
باشترین یاریکەر | ڕۆماریۆ |
١٩٩٠ → ١٩٩٨ ← |
جامی جیھانی ١٩٩٤ کۆتا جامی جیھانی بوو بە بەشداری ٢٤ ھەڵبژاردە، لە جامی جیھانی ١٩٩٨ سیستەمەکە گۆڕا، ژمارەی ھەڵبژاردەکان لە ٢٤ ھەڵبژاردەوە زیادی کرد بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە بەمەش ژمارەی یارییەکان لە ٥٢ یارییەوە بەرزبووەوە بۆ ٦٤ یاری.