جامی لیبێرتادۆرێس
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆنمبۆڵ کۆپا لیبەرتادۆرێس - جامی لیبەرتادۆرێس هەروەها ناسراوە بە جامی لیبەرتادۆریسی ئەمریکا (بە پۆرتوگالی : Copa Libertadores da América)، پاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتی یانەکانی تۆپی پێیە کە ڕێک دەخرێت لەلایەن یەکێتی کۆنمبۆڵ لە ١٩٦٠ەوە تا ئێستا ، بەرزترین ئاستی پاڵەوانێتیە لە نێو یانەکانی تۆپی پێی ئەمریکای باشور. پاڵەوانێتیەکە ناونراوە بە لیبەرتادۆریس (بە ئیسپانی و پۆرتوگالی : libertadors) بە ناوی سەرکردەی جەنگی سەربەخۆیی ئەمریکای باشور[1]، بۆیە وەرگێڕانی بۆ دەکرێ بە ئینگلیزی بە ناوی "جامی لیبەرتادۆریسی ئەمریکا"، یانەی فڵوومێنسی بەڕازیڵی لە ئێستادا براوەی جامەکەیە دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو توانی بیباتەوە بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا.
ڕێکخراوە لەلایەن | کۆنیمبۆڵ |
---|---|
دامەزراندن | ١٩٦٠ |
ناوچە | ئەمریکای باشوور(لاتین) |
شیاو بۆ | جامی جیھانیی یانەکان |
کۆتا پاڵەوان | فڵوومێنسی بەڕازیڵی (یەکەم نازناو) |
سەرکەوتووترین تیم | ئیندیپێنتی ئەرژەنتینی (٣٥ جار) |
ماڵپەڕی فەرمی | conmebollibertadores.com |
پاڵەوانێتیەکە چەندین شێوازی هەبووە لەوکاتەوەی دروست بووە. لە سەرەتادا، تەنیا پاڵەوانەکانی خولەکانی ئەمریکای باشور بەشداردەبوون. لە ١٩٦٦، دووەمی خولەکانی ئەمریکای باشور دەستیان کرد بە بەشداری کردن. لە ١٩٩٨، تیمەکانی مەکسیک بانگهێشت کران کە ڕکابەری بکەن و بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام بوو لە ٢٠٠٠ هەتا ٢٠١٦. لە ٢٠٠٠ ژمارەی بەشدارانی پاڵەوانێتیەکە زیاد کرا لە ٢٠ یانە بۆ ٣٢ یانە. ئێستا بە لایەنی کەم چوار یانەی هەر وڵاتێک ڕکابەری دەکەن لە پاڵەوانێتیەکە، کە ئەرژەنتین و بەڕازیل زۆرترین یانەی بەشداریان هەیە (شەش یانە و حەوت یانە، بە دوای یەکدا). قۆناغی کۆمەڵەکان بەردەوام بەکار هاتووە بەڵام ژمارەی تیمەکان لە هەر گروپێکدا جیاواز بووە.[1][2]
لەم شێوازەی ئێستادا، پاڵەوانێتیەکە لە هەشت قۆناغ پێک دێت، کە قۆناغی یەکەم دەست پێدەکات لە کۆتاییەکانی کانوونی دووەم. چوار یانەی کە براوە دەبن لە سێ قۆناغی یەکەمدا بەشدار دەبن لەگەڵ ٢٨ تیمی تر لە قۆناغی کۆمەڵەکان، کە لە هەشت کۆمەڵە پێکدێت و هەر کۆمەڵەیەک لە چوار تیم. براوەی هەر هەشت گروپەکە و یانەکانی دووەم بەشدار دەبن لە قۆناغی یەکتر دەکردن، کە بە یاری کۆتایی تەواو دەبێت لە تشرینی دووەم. براوەی جامی لیبەرتادۆریس دەتوانێت بەشدار بێت و یاری بکات لە جامی جیهانی یانەکانی فیفا وەک براوە
یانەی ئێندێنپینتی ئەرژەنتینی سەرکەوتووترین یانەیە لە مێژووی جامەکە، کە پاڵەوانێتیەکەی حەوت جار بردۆتەوە لە کاتێکدا یانەکانی ئەرژەنتین زۆرترین بردنەوەیان بەدەست هێناوە بە ٢٥ بردنەوە، لە کاتێکدا بەڕازیل زۆرترین ژمارەی یانەی براوەی هەیە، کە ١٠ یانە نازناوەکەیان بردۆتەوە. جامەکە لەلایەن ٢٥ یانەوە براوەتەوە، ١٥ دانە لەوان زیاتر لە جارێکیان بردۆتەوە، و حەوت یانەیان دوو جار لەسەر یەک بردویانەتەوە