جوگرافیای ئەڵمانیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەڵمانیا کەوتوەتە ڕۆژاوا و ناوەندی کیشوەری ئورووپا. ئەڵمانیا لە باکوورەوە لەگەڵ دانمارک، لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ پۆڵەندا و کۆماری چیک، لە باشوور لەگەڵ ئوتریش و سویس، لە باشووری ڕۆژاوا لەگەڵ فەڕانسە و لووگزەمبوورگ و لە باکووری ڕۆژاوا لەگەڵ بەلجیکا و ھولەند ھاوسنوورە. ڕووبەری ئەڵمانیا ٣٥٧٬٠٢١ کیلۆمیتری چوارگۆشە کە بریتییە لە ٣٤٩٬٢٢٣ ک.م. ٤. گ. وشکایی و لە ٧٬٧٩٨ ک.م. ٤. گ ئاو پێک ھاتووە. ئەڵمانیا لە ڕووی پانایییەوە حەوتەمین وڵاتی گەورەیە لە ئورووپا و ٦٢ەمینە لە جیھاندا.[1]
شوێنە بەرچاوە جوگڕافییەکانی ئەڵمانیا ئەمانەن: زنجیرە چیاکانی ئەڵپ لە باشوور، دەریای باکوور لە باکوور، دەریای بەلتیک لە باکووری ڕۆژھەڵات، دارستانە گەورەکان لە بەشی ناوەندی و باکوور. ھەروەھا ئەڵمانیا خاوەنی چەندین ڕووباری پڕئاوە وەکوو: ڕاین، دانووب و ئەلبە. ئەڵمانیا خاوەنی ھەندێک مەعدەنی ئۆرانیۆم، زووخاڵ، مس، نیکل، خوێ و ئاوە.[1]