جۆرج واشینتگتن کارڤەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆرج واشینتگتن کارڤەر (لەدایکبووی ١٨٦٠ەکان[1][2] – مردووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٣) داھێنەر و زانایەکی کشتوکاڵیی ئەمریکی بوو. کارڤەر ھانی چاندنی جۆری دانەوێڵەی دیکەی دا لە بری لۆکە و شێوازی نوێی پەرەپێدا بۆ پاراستنی خۆڵ لە بێپیتبوون. کارڤەر دیارترین زانای ڕەشپێستی سەرەتاکانی سەدەی بیستەم بوو.
جۆرج واشینتگتن کارڤەر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: George Washington Carver | |
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٤ Diamond، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٣(١٩٤٣-٠١-٠٥) (٧٩ ساڵ ژیاوە) Tuskegee, Alabama، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ھۆی مەرگ | کەمخوێنی |
شوێنی ناشتن | Tuskegee University Campus Cemetery |
خزمەکان | Moses Carver |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
بواری کار | ڕوەکناسی، کەڕووناسی، کیمیا، پێداگۆجی |
شوێنی کارکردن | Iowa State University، Tuskegee University |
پەروەردە | Iowa State University |
دانیشتووی | Tuskegee |
ئەندامی حیزبی | پارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان) |
نەژاد | ئەفریقییە ئەمریکییەکان |
Social classification | enslaved person |
ڕووداوە بەرچاوەکان | posthumous birth |
خەڵاتەکان | Spingarn Medal، National Inventors Hall of Fame، honorary doctorate |
Interested in | ڕوەکناسی |
لەو کاتەی کە وەک پرۆفیسۆر کاری دەکرد لە پەیمانگای تەسکیجی (Tuskegee Institute)، کارڤەر پەرەی دا بە چەند تەکنیکێکی چاککردنەوەی خاکی بێپیتبوو بەھۆی چاندنی لۆکە بە بەردەوامیی. کارڤەر ھانی جووتیارە ھەژارەکانی دا کە دانەوێڵە جێگرەوەکانی وەک پاقلەی سوودانی و پەتاتەی شیرین بچێنن وەک سەرچاوەی خواردنی خۆیان و بۆ بەرەوپێشبردنی بارودۆخی ژیانیان. ٤٤ بڵاوکراوەی کرداریی بۆ جووتیاران ئامادە کرد کە پێکھاتبوو لە ١٠٥ ڕەچەتەی خواردن بەبەکارھێنانی پاقلەی سودانیی. ھەرچەندە چەندەھا ساڵی بەسەربرد لە پەرەپێدان و برەوپێدانی ژمارەیەک بەرھەم کە لە پاقلەی سوودانی دروست کرابوون، ھیچ یەکێک لە بەرھەمەکان لە ڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتوو نەبوون.[3]
جیا لە کارەکانی بۆ بەرەو پێش بردنی ژیانی جووتیاران، ھەروەھا کارڤەر سەرکردەیەک بوو لەبواری پەرەپێدانی ژینگەپارێزیی. کارڤەر ژمارەیەک خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا بۆ کارەکانی، لەوانە مەدالیای سپینگەرن (Spingarn Medal) لەلایەن (NAACP). لە سەردەمێکدا کە ڕەگەزپەرستی زۆر بڵاو بوو، ناوبانگی کارڤەر کومەڵگای ڕەشپێستەکانی تێپەڕاندو لەنێو ڕەگەزە جیاوازەکان ناسراوبوو، ھەروەک بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ناو کومەڵگای سپیپێستەکانیشدا ناسراو بوو و ستایش دەکرا بۆ دەسکەوتە زۆرەکانی و تواناکانی. لە ساڵی ١٩٤١ گوڤاری تایم (time magazine) نازناوی لییوناردۆی ڕەش (Black Leonardo)ی لە کارڤەر نا.[4]