جیۆڤانی ئەنتۆنیۆ ئەمێدیۆ پلانا
From Wikipedia, the free encyclopedia
جیۆڤانی ئەنتۆنیۆ ئەمێدیۆ پلانا (بە ئینگلیزی: Giovanni Antonio Amedeo Plana) (٦ی تشرینی دووەمی ١٧٨١ - ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٨٦٤) فەلەکناس و بیرکارێکی ئیتاڵی بووە.[1]
جیۆڤانی ئەنتۆنیۆ ئەمێدیۆ پلانا | |
---|---|
لەدایکبوون | ٦ی تشرینی دووەمی ١٧٨١ فۆگێرا (پاڤیا) |
مەرگ | ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٨٦٤ (تەمەن ٨٢ ساڵ) |
پیشە | فەلەکناس و بیرکار و مامۆستای زانکۆ و سیاسەتمەدار |
خەڵاتەکان |
|
پلانا لە شاری ڤۆگێرا (پاڤیا) لەدایک بووە، کاتێک تەمەنی گەیشتە ١٥ ساڵ، ڕەوانەی ماڵی مامەکانی لە شاری گرێنۆبڵ کراوە بۆ ئەوەی خوێندنەکەی تەواو بکات، دواتر لە ساڵی ١٨٠٠ پەیوەندی بە ئیکۆل پۆلیتێکنیک کردووە، یەکێک بووە لەوانەی هەریەک لە ژۆزێف لوی لاگرانژ و ژۆزێف فووریێ بە تواناکانی سەرسام بوونە و حەزیان کردووە لە قوتابخانەکەدا بیکاتە سەرۆکایەتی بەشی بیرکاری.
لە ساڵی ١٨١١ پلانا لە زانکۆی تۆرین وەک سەرۆکی بەشی فەلەکناسی لە زانکۆی تۆرین دەستنیشانکرا، ئەمەش بەهۆی ڕاسپاردەیەکی لاگرانجەوە، تا کۆتایی ژیانی لەو دامەزراوەیە بەسەر برد.
بەشدارییەکانی پلانا زۆر بوارەکانی وەک جوڵەی مانگ، تەواوکاری، کارکردی هێلکەیی،گەرمی، ئەلکترۆستاتیک(شێوەی زەوی) و جیۆدیزیا لەخۆگرتبوو.