جەیمس واتسن
From Wikipedia, the free encyclopedia
جەیمس دێوێی واتسن (بە ئینگلیزی: James Dewey Watson؛ لە دایک بووی ٦ی نیسانی ١٩٢٨) زانایەکی ئەمریکییە لە بواری زیندەزانی گەردی، بۆماوەزانی و ئاژەڵناسیی.
جەیمس واتسن | |
---|---|
James Dewey Watson | |
لەدایکبوون | James Dewey Watson ٦ی نیسانی ١٩٢٨ (تەمەن ٩٦ ساڵ) شیکاگۆ |
پەروەردە | دکتۆرا |
زانکۆ | |
پیشە | ژینناس، جینناس، zoologist، biochemist، molecular biologist، academic، مامۆستای زانکۆ، کیمیازان، فیزیکزان، نووسەر، biophysicist |
شوێنکار |
|
کارەکان | Molecular Biology of the Gene، The Double Helix |
باوان | |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
لە ساڵی ١٩٥٣ لەگەڵ فڕانسس کریک توێژینەوەیەکی ئەکادیمیان بڵاو کردەوە و پێشنیازی ئەوەیان کرد کە گەردی DNA پێکھاتەیەکی دووانەی لوولخواردووە (پێچاوپێچ). واتسن، کریک و ماوریس ویلکینز بە ھاوبەشی خەڵاتی نۆبڵیان لە ساڵی ١٩٦٢ پێبەخشرا لە بواری فیسیۆلۆژی یان پزیشکیی «بۆ دۆزینەوەی پێکھاتەی گەردیی ترشی ناوەکی و گرنگی ئەمە لە گواستنەوەی زانیاری لە تەنی زیندوو».
[1]
واتسن بڕوانامەی لە زانکۆی شیکاگۆ (بەکەلۆریۆس ساڵی ١٩٤٧) و لە زانکۆی ئیندیانا (دکتۆرا لە ساڵی ١٩٥٠) بەدەستھێنا. واتسن دوای ساڵێک لە توێژینەوەی دوای دکتۆرا لە زانکۆی کۆپنھاگن لەگەڵ ھارمەر کاڵکار و ئۆلێ مالۆی، لە تاقیگەی کاڤێندیش لە زانکۆی کامبریج لە ئینگەڵتەڕا کاری کرد کە ھەر لەوێش بۆ یەکەمجار ھاوکارە داھاتووەکەی فڕانسس کریکی بینی.
لە ساڵانی ١٩٥٦ بۆ ١٩٧٦، واتسن لە بەشی زیندەوەرزانی لە زانکۆی ھاڕڤارد خەریکی ئەنجامدانی توێژینەوە بوو لەسەر زیندەزانی گەردی.[2] لە ساڵی ١٩٦٨ وەک بەڕێوەبەری تاقیگەی (کۆلد سپرینگ ھاربۆر) دەست بەکاربوو، بەمەش بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی دابینکردنی بودجە و ئەنجامدانی توێژینەوەی زیادکرد. لەم تاقیگەیەدا ئاراستەی توێژینەوەی خۆی گۆڕی بۆ شێرپەنجە، ھەروەھا تاقیگەکەی کردە ناوەندێکی جیھانی پێشەنگ لە بواری زیندەزانی گەردی. لە ساڵی ١٩٩٤ بووە سەرۆکی تاقیگەکە و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لەوێ خزمەتی کرد. دوای ئەوە وەک ڕاوێژکار دەستنیشانکرا و خزمەتی کرد تا خۆی دەستی لەکارکێشایەوە ساڵی ٢٠٠٧ پاش ئەوەی بانگەشەی ئەوەی کرد کە پەیوەندی بۆماوەیی ھەیە لە نێوان زیرەکی و ڕەگەز. لە ساڵی ٢٠١٩ و دوای بڵاوبوونەوەی فلیمێکی دۆکیۆمێنتاریی کە تێیدا واتسن بیروڕاکانی دەربارەی ڕەگەز و زیرەکی دووبارە کردەوە، تاقیگەی (کۆلد سپرینگ ھاربۆر) ئەو بڕوانامانەی کە بە فەخری پێی بەخشیبوو ھەڵوەشاندەوە و ھەموو پەیوەندییەکی لەگەڵ پچڕاند. واتسن زۆر پەرتووکی زانستی نووسیوە، لەوانە پەرتووکی پڕۆگرامی خوێندن بەناوی زیندەزانی گەردی جین (١٩٦٥) و پڕفرۆشترین پەرتووکی بەناوی دووانەی لوولخواردوو (١٩٦٨).[3]