خشتەی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦
From Wikipedia, the free encyclopedia
خشتەی مەدالیاکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ سەرجەم ئەو ولاتانە دەگرێتەوە کە ئەندامی لیژنەی ئۆڵۆمپی نەتەوەیین و بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ .[1] ھەریەکە لە بەحرەین، فیجی، کەناری عاج، ئوردن، کۆسۆڤۆ، پۆرتوریکۆ، سەنگاپور، تاجیکستان و ڤێتنام بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئۆڵمپیاد بوونە خاوەنی مەدالیای زێڕ.[2][3][4][5][6][7][8][9][10][11]لە پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠٦ وڵاتی جیاواز زیاتر لە ١١ ھەزار یاریزان بەشدارییان تێداکردووە. ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو ولاتانە ھات کە زۆرترین مەدالیای زێر (٤٦) دانە و ھەروەھا زۆرترین مەدالیای گشتی (١٢١) بەدەست ھێنا، ھاوکات توانی مەدالیای ژمارە ١٠٠٠ی خۆی لە ئۆڵمپیادی ھاوینە لە سەرەتای دروستبوونییەوە بباتەوە.[12] دوای ئەو بەریتانیای گەورە بە بەدەست ھێنانی (٢٧) مەدالیای زێر و ٦٧ مەدالیای گشتی پلەی دووەمی بەدەست ھێنا، ولاتی چین بووە خاوەنی پلەی سێیەم دوای ئەوەی توانی ٢٦ مەدالیای زێر، ٧٠ مەدالیای گشتی بەدەست بھێنێت . ولاتی خانەخوێ واتا بەڕازیل لە پلەی ١٣ جێگیر بوو بە بەدەست ھێنانی ٧ مەدالیای زێر و ١٩ مەدالیای گشتی.
خشتەی مەدالیاکانی ئۆڵمپیادی هاوینەی ٢٠١٦ | ||||
---|---|---|---|---|
شوێن | ڕیۆ دێ ژانێرۆ, بەڕازیل | |||
Highlights | ||||
زۆرترین مەدالیای زێڕ | ویلایەتە یەکگرتووەکان | |||
زۆرترین مەدالیا | ویلایەتە یەکگرتووەکان | |||
|