داغستان
From Wikipedia, the free encyclopedia
داغستان (بە ڕووسی: Дагеста́н)، بەناوی فەرمی کۆماری داغستان (بە ڕووسی: Респу́блика Дагеста́н)، کۆمارێکە لە ڕووسیا و لەقەراخی دەریای کاسپیەن ھەڵکەوتووە، لە قەوقازی باکوور و ئەورووپای ڕۆژھەڵاتە. ئەم ناوچەیە لە باکووری قەوقازی گەورە ھەڵکەوتووە و بەشێک لە ناوچەی فێدراڵیی قەوقازی باکوورە. ئەم کۆمارە بە باشووری ترین نووکی ڕووسیا ناسراوە. کۆماری داغستان لەگەڵ وڵاتەکانی ئازەربایجان و گورجستان لە باشوور و ڕۆژاوای باشووردا سنووری ھەیە و ھەروەھا لەگەڵ کۆمارەکانی ڕووسیا چیچان و کاڵمیکیا لە ڕۆژاوا و باکووردا ھاوسنوورە. شاری مەخاچکالا پایتەخت و گەورەترین شاری ئەم ناوچەیە.
کۆماری داغستان | |
---|---|
کۆماری | |
Республика Дагестан | |
سروود: سروودی نیشتمانیی کۆماری داغستان | |
پۆتانەکان: 43°06′N 46°53′E | |
وڵات | ڕووسیا |
ناوچەی فێدراڵی | قەوقازی باکوور[1] |
ناوچەی ئابووری | قەوقازی باکوور[2] |
دامەزراندن | ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٢١[3] |
پایتەخت | مەخاچکالا |
دەسەڵات | |
• دەستە | کۆماری خۆبەڕێوەبەر[4] |
• سەرۆک کۆمار[4] | سێرگەی مێلیکۆڤ |
ڕووبەر | |
• ھەموو | ٥٠٣٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٩٬٤٠٠ میلی چوارگۆشە) |
• پلە | ٥٢ەم |
ژمارەی دانیشتووان (سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٠) | |
• ھەموو | ٢٩١٠٢٤٩ |
• مەزندە (2018)[6] | ٣٠٦٣٨٨٥ (<span style="color:ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٣"ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٣"%) |
• پلە | ١٢ەم |
• چڕی | ٥٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٥٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٤٥٫٢٪ |
• لادێیی | ٥٤٫٨٪ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ ([7]) |
ISO 3166 code | RU-DA |
پلاکی ئۆتۆمۆبیلەکان | ٠٥ |
OKTMO ID | ٨٢٠٠٠٠٠٠ |
زمانە فەرمییەکان | ڕووسی;[8]
|
وێبگە | http://www.e-dag.ru/ |
ڕووبەری ئەم ناوچەیە ٥٠٬٣٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە بەرامبەر لەگەڵ ١٩٬٤٠٠ مایلی چوارگۆشەیە، ھەروەھا نزیکەی ٣٬١٠٠٬٠٠٠ دانیشتوو،[11] زیاتر لە ٣٠ نەتەوە و ٨١ نیشتمانی تێدا دەژین.[12] داغستان یەکێک لە جۆراوجۆرترین زمانەکان و نەتەوەکانی کۆمارەکانی ڕووسیایە.[13] دانیشتووەکانی کۆماری داغستان زیاتر بە زمانەکانی قەوقازی باکوور و تورکی دەدوێن.[12] بەم حاڵە ڕووسی زمانی یەکەم و فەڕەسیش زمانی کۆمارەکەیە.[14]