دیزنی+
From Wikipedia, the free encyclopedia
دیزنی پڵەس تۆڕێکی تایبەتی ستریمینگە لە خاوەنداریەتی کۆمپانیای واڵت دیزنی کە بەشداربوون تێیدا بە پارەیە. تۆڕەکە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا لە ھەریەک لە ئەمریکا، کەنەدا و ھۆڵەندا بەردەست دەبێت، بۆ ئوستوڕالیا و نیوزلەنداش لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا بەردەست دەبێت.
دیزنی پڵەس تەرکیز دەخاتە سەر بەرھەمھێنانی فیلم و زنجیرە لە بەرھەمە کۆنەکانی دیزنی.[1] دیارترین نموونەکان بریتی دەبن لە بەرھەمەکانی پیکسار، دیزنی خۆی، ماڕڤڵ، ستار وۆرس و ناشنەڵ جیۆگرافیک و بەرھەمەکانی فۆکسی سەدەی بیستەم.