دەستگیرکردنی سەددام حوسێن
ئۆپەراسیۆنێک بوو لەلایەن ئەمریکا کە تێیدا سەددام حوسێن لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ لە شارۆچکەی دۆر لە عێراق دەستگیرکرا / From Wikipedia, the free encyclopedia
دەستگیرکردنی سەددام حوسێن یان ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی سوور، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بوو کە لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامدرا و تێیدا سەددام حوسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ لە شارۆچکەی ئەلدوور لە عێراق دەستگیرکرا. ئۆپەراسیۆنەکە بەناوی فیلمی «بەرەبەیانی سوور»ی ساڵی ١٩٨٤ ناونراوە، ئەرکەکە لەلایەن فیرقەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی ١٢١ بە پاڵپشتی تیمی شەڕی لیوای یەکەم (بە فەرماندەیی عەقید جەیمس ھیکی) لە فیرقەی پیادەی چوارەم بە فەرماندەیی ژەنەڕاڵ ڕیمۆند ئۆدیێرنۆ ئەنجامدراوە.
زانیاریی خێرا ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی سوور, بەشێکە لە ...
ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی سوور | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕی عێراق |
ناونراوە لەدوای | بەرەبەیانی سوور |
جێ | دۆر |
کاتی ڕوودان | ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ |
دایخە
تیمەکانی گەڕان لە دەرەوەی شارۆچکەی ئەلدوور دوو شوێن گەڕان بەڵام سەددامیان نەدۆزیەوە. دواجار سەددام حسێن لە کاتژمێر ٨:٣٠ی شەو بەکاتی نێوخۆی عێراق لە ژێرزەمینێکی بچووک لە باکووری شاری ئەلدوور خۆی شاردبووەوە و بەبێ ھیچ بەرگرییەک دەستگیرکرا.[1] [2] [3] [4]