دەف
ئامێرێکی کوتانی مۆسیقی / From Wikipedia, the free encyclopedia
دەف(بە ئینگلیزی: Daff) سازێکە لە سازە زەربیەکان لە مۆسیقای کوردی و ئێرانیدا. دەف لەبازنەیەکی دارین دروست بووە کە پێستێکی پیا دراوەو لە دیوی ناوەوەی کۆمەڵێک زنجیر یان بازنەی لێ ھەڵواسراوە. پێستەکە بە زۆری پێستی ئاژەڵانە کە لەم ئاژەڵانە دەتوانین ئاسک و مەڕ و بزن و ماسی ناو ببەین، بەڵام ئەمڕۆ پێستی دەستکردیش بە کار دێت.