زانکۆی لیڤەرپوول
From Wikipedia, the free encyclopedia
زانکۆی لیڤەرپول زانکۆیەک گشتییە لە لیڤەرپوول، ئنیگڵتەرا، وەکوو کۆلێژێک دامەزراوە لە ١٨٨١. لە ساڵی ١٩٠٣ بە توانای پێدانی بڕوانامە، جاڕنامەی شاھانەی بەدەستھێناوە، ھەروەھا بە یەکێک لە شەش زانکۆ مەدەنییەکانی 'خشتی سوور' ناسراوە. یەکەم زانکۆیە کە بە خشتی سووری ڕەسەن ناودەبرێت. لە سێ لق پێکھاتووە کە لە ٣٥ بەش و قوتابخانە ڕێکخراون.[7]
دروشم | بە لاتینی: Haec otia studia fovent | ||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
دروشم لە ئینگلیزی | These days of peace foster learning (لە کاتە ئارامەکاندا ژینگەیەک ھەیە کە لەبار بێت بۆ فێربوون و گەشەکردن)[1] | ||||||||||||||||||||
جۆر | گشتیی | ||||||||||||||||||||
دامەزراندن | ١٨٨١ – زانکۆ و کۆلێژی لیڤەرپوول[2] 1884 – پەیوەندیدار بە زانکۆی فیدڕالی ڤیکتۆریا[3] 1903 – جاڕنامەی شاھانە | ||||||||||||||||||||
Endowment | £184.4 million (2022)[4] | ||||||||||||||||||||
بودجە | £٦١٢٫٦ ملیۆن (2021–22)[4] | ||||||||||||||||||||
چانسلەر | وێندی بیتلستوون | ||||||||||||||||||||
جێگری_چانسلەر | پڕۆفیسۆر تیم جۆنس | ||||||||||||||||||||
Visitor | لۆرد و سەرۆکی ئەنجومەن ex officio | ||||||||||||||||||||
ستافی ئەکادیمیا | ٣٬١١٠ (٢٠٢١/٢٢)[5] | ||||||||||||||||||||
ستافی بەرێوەبردن | ٣٬٣٨٥ (٢٠٢١/٢٢)[5] | ||||||||||||||||||||
قوتابیان | 28,680 (2021/22)[6] | ||||||||||||||||||||
Undergraduates | ٢٢٬٢٦٥ (٢٠٢١/٢٢)[6] | ||||||||||||||||||||
Postgraduates | ٦٬٤١٥ (٢٠٢١/٢٢)[6] | ||||||||||||||||||||
شوێن | ، | ||||||||||||||||||||
Campus | Urban | ||||||||||||||||||||
Colours | The University | ||||||||||||||||||||
Affiliations | گرووپی ڕوسیل، EUA, گرووپی ئێن ھەشت، NWUA, AACSB, AMBA, EQUIS, EASN, Universities UK | ||||||||||||||||||||
وێبگە | www | ||||||||||||||||||||
پەڕگە:University of Liverpool logo 2007.png |
دە براوەی خەڵاتی نۆبێڵ لەنێو خوێندکارانی پێشووی زانکۆکەدان و زانکۆکە زیاتر لە ٢٣٠ خولی پلە یەک لە سەرانسەری ١٠٣ بابەتدا پێشکەش دەکات.[8] خوێندکارانی پێشووی بریتین لە بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی گڵۆبڵ فاوندێرز، مۆتۆرۆلا، کۆلا، لەنێوان ئەوانی تر. یەکەم زانکۆ بوو لە بەریتانیا کە بەشەکانی لە بواری ئۆقیانووسناسی، دیزاینی مەدەنی، تەلارسازی و بایۆکیمیا دامەزراند. (لە تاقیگەکانی جۆنستن).[9] لە ساڵی ٢٠٠٦ زانکۆکە بووە یەکەم زانکۆ لە شانشینی یەکگرتوو کە زانکۆیەکی سەربەخۆی لە چین دامەزراندووە بە ناوی زانکۆی سیان جیاوۆتۆنگ- زانکۆی لیڤەرپوول. بەمەش بووە یەکەم زانکۆی چین و شانشینی یەکگرتوو لە جیھاندا.[10][11][12] بۆ وەرزی ٢٠٢١–٢٠٢٢، لیڤەرپوول داھاتی ٦١٢٫٦ ملیۆن پاوەندی ھەبووە، لەنێویاندا ١١٣٫٦ ملیۆن پاوەند لە یارمەتییە توێژینەوە و گرێبەستەکانەوە بووە.