ستانڵی کۆهین
From Wikipedia, the free encyclopedia
ستانڵی کۆهین (لەدایکبووی ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢ –مردن ٥ی شوباتی ٢٠٢٠) ژینکیمیایەکی ئەمریکی بوو کە لەگەڵ ڕیتا لێڤی مۆنتالچینی لە ساڵی ١٩٨٦ خەڵاتی نۆبێلی لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکییان پێبەخشرا بەهۆی "بۆ دۆزینەوەکانی ھۆکارەکانی گەشەکردن"[1] کۆهین لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢ لە شاری بروکلینی ویلایەتی نیویۆرک لەدایکبووە. کوڕی فانی (لەدایکبووی فایتێل) و لویس کۆهین بوو کە بەرگدروو بوو. [2] [3] دایک و باوکی کۆچبەری جولەکە بوون. [4] کۆهین لە ساڵی ١٩٤٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی بروکلن وەرگرتووە، دوو بڕوانامەی لە کیمیا و ژینناسدا بەدەستهێناوە. [5]لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. [6] [7]
زانیاریی خێرا ستانڵی کۆهین, بە ئینگلیزی: Stanley Cohen ...
ستانڵی کۆهین | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Stanley Cohen | |
لەدایکبوون | ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢ بڕۆکلین، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٥ی شوباتی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠٢-٠٥) (٩٧ ساڵ ژیاوە) نەشڤیل، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | biochemist، مامۆستای زانکۆ، endocrinologist، فیزیۆلۆجیناس |
بواری کار | ژینکیمیا، growth factor، nerve growth factor، epidermal growth factor |
شوێنی کارکردن | Vanderbilt University، Washington University in St. Louis |
پەروەردە | زانکۆی میشیگەن، Brooklyn College، Oberlin College، James Madison High School |
ئەندامی | National Academy of Sciences، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست |
بەستەری وەسفکراو | http://www.treccani.it/enciclopedia/stanley-cohen_%28Dizionario-di-Medicina%29/ |
دایخە